ئاژەڵێك لە سلێمانی بووە ھۆكاری رووداوێكی ھاتووچۆ
K24 - سلێمانی
بەھۆی پەڕینەوەی ئاژەڵێك لە سلێمانی رووداوێكی ھاتووچۆ روویدا و كەسێك برینداربوو.
بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای كرد "شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای عەربەت ـ سلێمانی کەسێک بریندار بوو، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ پەڕینەوەی ئاژەڵێک لەسەر رێگاکە و بەهۆی تاریکییەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە لە ئاژەڵەکە دەدات، ئۆتۆمبێلی دواتر کە ئۆتۆمبێلێکی تری بارهەڵگرە خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلی یەکەمدا".