لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له‌ رێكه‌وتنی شنگال ده‌كه‌ن

داوای به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ شنگال ده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

شنگال ئێستا گۆڕەپانی ململانێیە سیاسیەكانە و بەھۆی ھەبوونی ھێزە دەرەكی و نافەرمییەكان، رۆژ بە رۆژ رەوشی ئەو قەزایە خراپتر دەبێت، ئەو رەوشە ھۆكاری سەرەكیی نه‌بوونی ئاوەدانی و ناسەقامگیریه‌ لە شنگال.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال گوتی: "بۆ ئەوەی ئەم ھەموو كێشانە چارەسەربن، رێكەوتێنێك لە نێوان حكومەتی ھەرێم و بەغدا واژوو كرا، ئەم رێكەوتنە لە بەرژەوەندی خەڵكی شنگالە، بۆیە ئێمە پشتیوانی لەم رێكەوتنە دەكەین".

وێڕای ئه‌وه‌ی ھەندێك تێبینییان لە سەر ناوەرۆكی رێكەوتنەكە ھەیە، بەڵام داود جوندی، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شنگال گوتی: "ھەر رێكەوتنێك لە بەرژەوەندی خەڵكی شنگال بێت، ئێمە پشتیوانیی لێ دەكەین، چونكە شنگال بە رەوشێكی خراپدا تێپەڕ دەبێت".

بۆ ئه‌وه‌ی لە ژیانی ئاوەرەیی و لە ژێر خیوەتەكان رزگاریان ببێت و بە ئارامی بژین، خەڵكی شنگال داوا دەكەن، ئەو رێكەوتنە وەك خۆی جێبەجێبكرێت.

ئاشكراشی دەكەن، ئەو كەس و لایەنانەی دژی رێكەوتنەكەن، نە لە خەمی شنگالیەكانن و نە بەرژەوەندی ئەوانیان دەوێت.