كسنجه‌ر دوور خرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
میدیایی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویانكرده‌وه، ئیداره‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك له گه‌وره راوێژكاره سه‌ربه‌خۆكانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری (پێنتاگۆن)، دوور خستووه‌ته‌وه، كه دیارترینیان "هنری كسنجه‌ر" و "مادلین ئۆلبرایت"ی وه‌زیرانی پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون.
تۆڕی هه‌واڵی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، هه‌واڵی له‌كارلادان و دوورخستنه‌وه‌ی "كسنجه‌ر و ئۆلبرایت" راسته، كه پێشتر گۆڤاری "فۆرین پۆڵسی" بڵاویكردبوویه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری "فۆرین پۆڵسی" (11) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كه راوێژیان پێشكه‌ش به وه‌زیری به‌رگری و جێگره‌كه‌ی ده‌كرد، له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
گۆڤاره‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یویست كه‌سانی لایه‌نگری خۆی له گه‌وره به‌رپرسانی سوپا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆنگرێس، له‌و پۆستانه‌دا دابنێت، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیداره‌كه‌یدا، "تره‌مپ" ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.