به‌ریتانیا: پشتیوانێكی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین
K24 – هه‌ولێر:
جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، رایگه‌یاند، "به‌ریتانیا پشتیوانێكی به‌هێزی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. به پێویستی ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان چاكسازی له بواری پێشمه‌رگه‌دا بكات. هه‌موو پشتیوانییه‌كی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش". هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ناوبردنی داعش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، هه‌ستێكی زۆر به‌هێزی رێزگرتن و پێزانینی بۆ به‌ریتانییه‌كان و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا درووست كردووه، به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان". له باره‌ی پرسه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداوه جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته هه‌ردوولا له باره‌ی پرسی بودجه و مووچه بگه‌نه رێككه‌وتن و ئه‌و رێككه‌وتنه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوانیان".
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، "كلیڤه‌رلی" وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و له باره‌ی ره‌وشی عێراقه‌وه، گوتی: "ئێمه هیوادارین ببینین عێراق سه‌ركه‌وتوو وخۆشگوزه‌ران ده‌بێت".
به‌ریتانیا داوای رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه ده‌كات
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دوا و گوتی: "ده‌مانه‌وێت هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه بگه‌نه رێككه‌وتنێك، ئه‌مه شتێكه له به‌غدا قسه‌م له‌سه‌ركردووه، له‌هه‌ولێریش گفتوگۆمان كردووه، هیودارم بتوانین رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه و بودجه ، چونكه ده‌مانه‌وێت هه‌موو عێراق خۆشگوزه‌ران و سه‌لامه‌ت بن و چاویان له داهاتوویان بێت، ئه‌م بابه‌تی مووچه و كێشه‌ی بودجه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دیكه، ئه‌م په‌یامه‌مان گه‌یاندووه‌ته هه‌موو به‌رپرسان له هه‌ولێر و به‌غدا".
له درێژه‌ی وته‌كانیدا، ئه‌و وه‌زیری به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و له‌نده‌ن كرده‌وه و رایگه‌یاند، "به‌ریتانیا دۆستێكی دێرینی گه‌لی كوردستان و پشتیوانێكی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
له باره‌ی عێراقه‌وه گوتی: "ئێمه دۆستێكی دێرینی حكومه‌تی عێراقین، بۆیه بۆ ئێمه ناخۆشه كاتێك ده‌بینین ناكۆكی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه، باوه‌ڕم وایه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، قسه‌مان به وردی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر كردووه، كه چۆن ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێت، هیوادارم بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش و به زوویی، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له‌و كاره گرنگه‌ی خۆمان، بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی عێراق و گه‌لی كوردستانیش".
"په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و له‌نده‌ن به‌هێز و ئه‌رێنین"
" جەیمس کلیڤەرلی"، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، زیاتر له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و له‌نده‌ن دوا و گوتی: "زۆر خۆشحاڵم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌هێز و ئه‌رێنین، ئێمه پشتیوانی دێرین و به‌هێزی كوردستانین، خواستێكی زۆریش هه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و گه‌له‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش شه‌ڕیان كرد، ئه‌مه هه‌ستێكی زۆر به‌هێزی رێزگرتن و پێزانینی بۆ به‌ریتانییه‌كان و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا درووست كردووه، به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان، بۆیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاسایش و به‌رگری قسه‌م كردووه، هاوپه‌یمانییه‌كی دێرینیمان هه‌یه، جیا له‌وه‌ی باسمان له خۆشگوزه‌رانی و داهاتووی هه‌رێمه‌كه كردووه، له رووی بازرگانی و گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، داهاتووێكه بۆ هه‌ردوو لامان ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام زۆر دڵخۆشم په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و كه‌سایه‌تیش زۆر به‌هێزن".
"به‌ریتانییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان روو له هه‌رێم ده‌كه‌ن"
هه‌روه‌ها باسی وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانی له هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "دڵنیا نیم چه‌ند كۆمپانیای به‌ریتانی لێره‌ن، به‌ڵام زۆرباش ده‌زانم كۆمپانیای زۆر باشمان هه‌ن، چالاكن، قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ت كردووه، زۆریان پێخۆشه بازرگانی زیاتر لێره ئه‌نجام بده‌ن. ده‌رفه‌تیكی زۆر باش بۆ كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵخۆشم، هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه، بازرگانانی كوردیش له‌به‌ریتاینا سه‌ركه‌وتوو بوون، خه‌ڵكێك ده‌ناسم له‌وێ كاری باشیان كردووه، بۆیه دڵخۆشم ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ هه‌ردوو لا ره‌خساوه".
"به‌ریتانیا داوای چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات"
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "جەیمس کلیڤەرلی" باسی له پرسی رێكخستنه‌وه و پته‌وكردنی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارایی ئه‌و هێزه كرد و گوتی: "قسه‌م له‌باره‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه، حكومه‌تی به‌ریتانیا پشتیوانی له چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات، ده‌زانم هه‌نگاوی باش نراوه، بۆئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی زیاتر فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه، ده‌بێته هۆی به فه‌رمیكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی هه‌مانه، ئێمه زۆر جددین وه‌كو به‌ریتانیا، كه سه‌لامه‌تی و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌لامانه‌وه گرنگه، پشتیوانی هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ین، چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوه گرنگانه، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانمان، پشتیوانی ئه‌و چاكسازییه ده‌كه‌ن".
ئازادی میدیا
سه‌ره‌ڕای پرسه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان، "كلیڤرلی" باسی له ئازادی میدیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌بوونی میدیایه‌كی ئازاد گرنگه، ئێمه پشتیوانی له ئازادی میدیا ده‌كه‌ین، گرنگی ئازادی میدیا شتێكه پێموایه حكومه‌تی به‌ریتانیا هانی هه‌موو وڵاتان و حكومه‌ته‌كانی ده‌دات، پارێزگاری لێ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ورده‌كارییه‌كی ته‌و‌اوم نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێین به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی ئازادی میدیایی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هه‌موو جیهان".
هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و وه‌زیره به‌ریتانییه باسی له ره‌وشی ئه‌منی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد و گوتی: "به‌ریتانیا پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له عێراق بمێنێته‌وه، پێ‌زانین و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆستایه‌تی له عێراق كردووه، له‌ناویشیاندا به‌غدا، ئه‌م دۆخه، له‌باره‌ی میلیشیاكانه‌وه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت ئاشتی بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه، به‌ریتانیا باڵیۆزخانه‌ی هه‌یه له چه‌ندین شوێنی جیهاندا، كه كێشه‌یان له‌سه‌ره، له‌م دۆخه سه‌خته‌شدا له به‌غدا ده‌مێنینه‌وه و پابه‌ندین به‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بێت و ئاڵای به‌ریتانیا له به‌غدا ببینرێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ پابه‌ندبوونی ئێمه به‌رامبه‌ر به دۆستایه‌تی و هه‌بوونمان له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق، كارمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كردووه تا رێگری له هێرش و چالاكی میلیشاكان بكه‌ین، كه دۆخێكی خراپیان بۆ عێراق دروست كردووه".
جموجووڵی داعش
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له‌و پرسانه‌ی وه‌زیره به‌ریتانییه‌كه باسی كرد، پرسی هه‌ڕه‌شه و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی داعش بوو، به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیی هه‌یه و به هۆی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ئۆكتۆبه‌ری (2017)دا، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به ته‌نیا توانای پاراستنی ناوچه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانیان نییه.
له‌و باره‌یه‌وه، "كلیڤه‌رلی" گوتی: "هه‌ڕه‌شه‌ی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، چونكه به‌هۆی ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی، پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان هه‌یانبووه، داعش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا له‌ناو چووه، هیچ شوێنێكی له‌ژێر پێیدا نه‌ماوه، به‌ڵام بیری توندڕه‌وی داعش ماوه، هێشتا له‌ناو نه‌چووه و ماوه، بۆیه هێزه‌كانی به‌ریتانیا شانبه‌شانی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌ر وه‌ك چۆن له ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵیان بووین. بۆ له‌ناو بردنی تیرۆریزم پشتیوانی حكومه‌تی كوردستان و هێزی پێشمه‌گه ده‌كه‌ین، ئێمه پابه‌ندین به هاوكاریكردنی خه‌ڵكی كوردستان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌یه‌كجاری، ئه‌و هه‌ڕه‌شه گۆڕانگاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام له‌ناو نه‌چووه، بۆیه پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به دیاریكراوی".
كوشتن و رفاندنی چالاكوانانی عێراق
له وه‌ڵامی پرسیارێكی "كوردستان24" سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان له چالاكوانانی عێراق و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌ریتانیا گوتی: "ئێمه ده‌زانین له عێراق خۆپیشاندان هه‌بووه، داوای باشكردنی ژیان و به‌ڕێوه‌بردنیان له عێراق كردووه، ده‌زانم هه‌ندێك له‌و چالاكوانانه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به‌توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه، میلیشاكان ویستوویانه پرۆسه‌ی دیموكراتی و سیاسی له عێراقدا به‌لاڕێدا ببه‌ن، به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت عێراقێكی ئازاد و خۆشگوزه‌ران ببینێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌لامه‌تی و بازرگانییه‌كی باش له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاركردنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی دڵنیاببینه‌وه له‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌توانن به سه‌لامه‌تی بژین، كاتێ قسه ده‌كه‌ن یان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن یان له میدیاوه قسه ده‌كه‌ن، سه‌لامه‌ت بن و به‌ئازادی قسه بكه‌ن، هیوادارین ده‌نگی ئه‌وانه گوێی لێبگیرێت و رێزییان لێبگیرێت، به‌ریتانیا به‌ته‌واوی باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه خه‌ڵكی گوێی لێبگیرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر، یان سووكایه‌تی پێبكرێت، ئێمه پشتوانی له حكومه‌ت ده‌كه‌ین كاتێ خه‌ڵكی بپارێزێت، له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندا".
وه‌رگێڕان: نه‌ریمان هه‌ورامی
داڕشتنه‌وه: د.ی