ئەمەریكا لەبارەی باڵیۆزخانه‌كەی لە بەغدا بڕیارێكی نوێ دەدات
K24 - ھەولێر
ئیداره‌ی تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بڕیاریدا نیوه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دیپلۆماتكارانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا بكشێنێته‌وه.
میدیاكانی ئه‌مەریكا ئاشكرایان كرد، واشنتن بڕیاریداوه پێش ساڵیادی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی، نیوه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دیپلۆماتكارانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بكشێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌گه‌ری هه‌ر كاردانه‌وه و هێرشێكی ئێران.
میدیاكانی ئه‌مەریكا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئیداره‌ی تره‌مپ پێشبینی ده‌كات، ئێران له یادی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، تۆڵه بكاته‌وه و هێرش بكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا.
له 3/1/2020، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له بۆردومانێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مەریكا له نزیك فڕۆكەخانەی به‌غدا كوژرا.