یوتیوبه‌رێكی رووسی له په‌خشی راسته‌وخۆ خۆشه‌ویسته دووگیانه‌كه‌ی تا مردن ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
یوتیوبه‌رێكی رووسی، كه به ستاس ریفلای ناسراوه و ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی ستانسیلاڤ رێشیتنیكۆڤه، له په‌خشی راسته‌وخۆی یوتیوبه‌وه خۆشه‌ویسته دووگیانه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌دات، تا به‌و هۆیه‌وه چێژ به بینه‌ران ببه‌خشێت، به‌ڵام له كۆتاییدا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، ئه‌و یوتیوبه‌ره پێشتر له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، كه ناوی ڤالێنتینا گریگۆریڤا‌یه، چه‌ندین گرته‌ی هاوبه‌شی كۆمێدی و نواندنی راسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌یان له یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناوبانگیان پێ ده‌ركردووه.
به‌ڵام له دوایین په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌رده‌كه‌وێت، ریفلای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، كه پله‌ی گه‌رمی له‌و وڵاته زۆر نزم بووه، دواتریش كه هێناویه‌ته ژووره‌كه، سپرای بیبه‌ری به ده‌موچاویدا كردووه و به‌و هۆیه‌وه ورده ورده ته‌ندروستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تێكچووه، كه دووگیانیش بووه.
وه‌ك پۆلیس رایگه‌یاندووه، شوێنی برین به جه‌سته‌ی ڤالێنتیناوه بووه و پێده‌چێت به‌ر له مردنی ئازار درابێت.
ریفلای ته‌مه‌ن 30 ساڵی، كه ماڵه‌كه‌ی له نزیك مۆسكۆی پایته‌خته، زۆربه‌یجار په‌خشی راسته‌وخۆی یوتیوبی كردووه‌ته‌وه و بۆ چێژبه‌خشین به بینه‌رانی، گاڵته و سووكایه‌تی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردووه.
پۆلیسی مۆسكۆ رایگه‌یاند، جه‌سته‌ی سارد و سڕی بێ گیانی ڤالێنتینایان گواستووه‌ته نه‌خۆشخانه و له پشكنین ده‌ركه‌وتووه، كه به‌ر له مردنی ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانیش ئاراسته‌ی ریفلای بكرێنه‌وه و چه‌سپێنران، ره‌نگه سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ ده‌ربچێت.
میدیاكانی رووسیاش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه دیارده‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و په‌خشی راسته‌وخۆ زۆربووه و به‌شێك له كوڕان و كچانی ئه‌و وڵاته له ژێر ناوی چاڵێنج و كۆمه‌ڵێك چالاكی دیكه له پێشبڕكێدان، مه‌به‌ستیش لێی، په‌یداكردنی ناوبانگه.
بڕیاریشه ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا، رێوشوێنی تایبه‌ت به رێگریكردن له توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت بگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه له داهاتوو دووباره نه‌بێته‌وه و كه‌سی دیكه چاو له‌و ریفلای و هاوشێوه‌كانیان نه‌كات.