ئێران له باره‌ی دۆسیه‌ی قاسم سوله‌یمانی داوای هاوكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئێرانیی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، "عه‌لی باقری كنی" داوای له ئه‌ڵمانیا كرد، هاوكاری بكات بۆ رووناككردنه‌وه‌ی دیوی تاریكی دۆسییه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، "جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی" له به‌غدا.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له تاران، "هانس ئودۆ موسل" داوایكرد، ئه‌ڵمانیا دڵنیای بكاته‌وه له‌وه‌ی خاكی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارهێنراوه بۆ كوشتنی "سوله‌یمانی" یاخود به‌كار نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها داوایكردووه، به‌رلین هاوكاری دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری ئێران بكات بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی دیوی تاریكی ئه‌و "تاوانه".
"جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به یاوه‌ری "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، دوای دابه‌زینیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی چاودێری ئه‌مه‌ریكاوه، بۆردومانی كاروانه‌كه‌یان كرا و هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه، "دۆناڵد تره‌مپ"ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌ی كردووه.