روونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر خشته‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بادا هاتبێت و رایگه‌یاند، بڕیار دراوه ته‌نیا له‌م كاتانه‌دا ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو، مۆلیده‌كان كاریان پێبكرێت، ئه‌وانیش كات 6ی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ و كات 3ی عه‌سر تا 1ی شه‌و، واته له كاتژمێر 12 تا 3ی ئێواره ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو، مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با ناده‌ن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
خشته‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای له‌هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی رووی نه‌داوه و له دوێنێ و ئه‌مڕۆ وه خشته‌ی پێدانی كاره‌با وه‌ك خۆیه‌تی، سه‌باره‌ت به خشته‌ی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانیش، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌كه‌وێت، پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م خشته‌یه له لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر بۆ كرا و بریاردرا ته‌نها له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو ، موه‌لیده‌كان كاره‌با بده‌نه‌وه:
یه‌كه‌م: كاتژمێر 6ی به‌یانی تا كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ
دووه‌م: كاتژمێر 3ی عه‌سر تاوه‌كو كاتژێر 1ی شه‌و
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر
11/12/2020