روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌واڵێك كه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوبووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، گوایا هێزێكی چه‌كداری كوردی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، پێكهێنراوه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
لە بارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك لە دەزگاکانی راگەیاندن سەبارەت بە دروستكردنی هێزێكی چەكداری كورد لە پارێزگای كەركووك كە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، بە رای گشتی رادەگەیەنین كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەكە.
لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە، كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت وئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركووك ولە لایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن وئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.
وەزارەتی ناوخۆی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
هەولێر
13/12/2020
H.B