بەوێنە: لە ئیمارات دەستکرا بە هەڵمەتی کوتان لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی
ئیمارات، یەکەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە دەستیکرد بە بە کوتان لەدژی کۆرۆنا
ئیمارات، یەکەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە دەستیکرد بە بە کوتان لەدژی کۆرۆنا

K24 - هەولێر

ئیمارات ئەمڕۆ لە ئەبوزەبیی پایتەختییەوە دەستی بە هەڵمەتی کوتان کرد لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش دوای تەنیا چەند رۆژێک لە پێشکەشکردنی داواکاری فەرمیی کڕینی ڤاکسینیی سینۆفارمی چینی.

ئیمارات، یەکەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە لیستی یەکەمی وڵاتانی جیهانە کە دەستی بە هەڵمەتی کوتانی بەکۆمەڵ کرد لەدژی کۆرۆنا، ئەمەش لەکاتێکدایە بەریتانیا هەفتەی رابردوو دەستی بە یەکەم هەڵمەتی کوتان کرد بە ڤاکسینی فازەر و بایۆنتێک، هەروەها ئەمڕۆ ئەمەریکا دەست بە هەڵمەتەکە دەکات.

هەریەک لە ئیمارات و بەحرەین هەفتەی رابردوو داواکاریی فەرمییان پێشکەش کردبوو و بۆ کڕینی ڤاکسینەکە، ئەبوزەبیش جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئەو ڤاکسینە بەڕێژەی 86٪ کاریگەرە.

ئیمارات لە مانگی ئەیلوولەوە رێگەی داوە بە کوتانی کارمەندانی تەندروستی لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، خەڵکی ئیمارات دەتوانن لەڕێگەی ئەپێکەوە وادەی کوتانیان بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەستنیشانبکەن و، بێبەرامبەر لە چەند بنکەیەکی کوتان لە پایتەخت خۆیان بکوتن.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئیمارات دەڵێن ڤاکسینەکە بەلایەنی کەمەوە لە 45 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە و نۆرینگە هەیە، رۆژنامەی "الإمارات اليوم"ـیش دەڵێ "بنکەکانی کوتان لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی بۆ 08:00ـی ئێوارە کراوە دەبن و پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکەن".

ئەو ڤاکسینە چینییە بە دوو ژەم لێدەدرێت، بەجۆرێک ژەمی دووەمی ڤاکسینی سینۆفارم 21 رۆژ دوای ژەمی یەکەمی لێدەدرێت.

ئیمارات تائێستا زیاتر لە 186 هەزار تووشبووی کۆرۆنای تۆمارکردووە، لەگەڵ 617 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.

شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، حاکمی دوبەی و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات مانگی رابردوو رایگەیاند ڤاکسینی کۆرۆنای لێدراوە لەکاتێکدا ڤاکسینەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا بوو.

چین، تائێستا چوار ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێناوە کە سینۆفارم یەکێکیانە، بەڵام تائێستا زانیاریی تەواوی لەبارەیانەوە بڵاونەکردووەتەوە بەراورد بە کۆمپانیا رۆژئاواییەکانی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی دژی کۆرۆنا.