عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 35 هه‌زار 146 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی هه‌زار و 338 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 24 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 28 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 575 هه‌زار و 972 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 603 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 509 هه‌زار و 474 كه‌سیش به رێژه‌ی 88.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 53 هه‌زار و 895 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 197 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B