شاراپۆڤا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ملیۆنێرێكی به‌ریتانیدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ی تێنسی رووسیا، "ماریا شاراپۆڤا" رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاری ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ریتانیا، "ئه‌لكسه‌نده‌ر جیلكس" بكات.
شارابۆڤای (33 ساڵ)، كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی تێنس پاڵه‌وان بووه و دوو جار له خولی "رۆلان گاروس" و جارێكیش له پاڵه‌وانێتی ئه‌مه‌ریكای كراوه و ئوسترالیای كراوه سه‌ركه‌وتوو بووه، له (2018)ـه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌نكاره به‌ریتانییه (41) ساڵییه درووست كردووه.
"شارابۆڤا" له (26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020)ه‌وه، وازی له یاری تێنس هێناوه و خاوه‌نی كۆمپانیای "Sugarpova"، كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی شیرینی گرانبه‌ها.
به گوێره‌ی گۆڤاری "فۆربس"، "شاراپۆڤا" سامانی ده‌گاته (200) ملیۆن دۆلار و ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی ئه‌مه‌ریكایه.