لە ئیسرائیل گۆزەیەکی دێرین زانایان دووچاری سەرسوڕمان دەکات

گۆزە دۆزراوەکەی ئیسرائیل
گۆزە دۆزراوەکەی ئیسرائیل

K24- هەولێر:

زانایانی بواری شوێنەوارناسی لە ئیسرائیل، لە ناو گۆزەیەک، ئێسکەپەیکەری منداڵێک دەدۆزنەوە کە بۆ سێ هەزار و 800 ساڵ لەومەبەر دەگەڕێتەوە.

یواڤ ئاربێل، شوێنەوارناسی ئیسرائیلی لەوبارەوە دەڵێت، ئەوەی لای ئێمە مایەی سەرسوڕمانە، تێناگەیەن ئەم منداڵە بۆ لەناو ئەو گۆزەیە نێژراوە.

دەشڵێت، تێگەیشتنی سەرەتایی ئێمە بۆ ئەم حاڵەتە ئەوەیە، رەنگە ئەو کەسەی منداڵەکەی ناشتووە، مەبەستی ئەوە بووبێت، منداڵەکە لە کاریگەری کەشوهەوا بۆ ماوەیەکی زیاتر بپارێزێت. یاخود لەبەر ئەوەی گۆزە هاوشێوەی رەحمی دایکە، رەنگە وەکو هێمایەک بۆ گەڕانەوەی منداڵەکەی بۆ سرووشت ئەوەی کردبێت.

گۆزەکە لە نزیک تەلئەبیب دۆزراوەتەوە، ئەو شارەی 900 ساڵ پێش زاینی، ژیانی تێدا هەبووە و خەڵک تێیدا ژیاوە.

LiveScience