"رێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لەسەدا 90ـی تێپەڕاند"
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، رێژەی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق 90%ـی تێپەڕاندووە و ژمارەی تووشبووانیش كەمبووەتەوە.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند "رێژەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، 90% تێپەڕاندووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشتربوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە عێراق".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە 41 هەزار پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە تەنیا 2%ی پشکنینەکان، پۆزەتیڤ بوون.
بەگوێرەی دوایین ئامار، تائێستا 596 ھەزار و 193 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە و لە كۆی ئەو ژمارەیەش 12 ھەزار و 824 كەس گیانیان لەدەستداوە و 43 ھەزار و 552 تووشبووش چاكبوونەتەوە.