به‌م مه‌رجه (10)ی ئه‌م مانگه ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
(7)ی ئه‌م مانگه، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند بژارده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن تاوتوێ ده‌كات و یه‌كێكیان یه‌كلاییده‌كاته‌وه.
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە كوردستان24ی راگەیاند، ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستی باشتر ببێت؛ ئه‌وا (10) ئه‌م مانگه پۆلی (12) ده‌ست به خوێندن له ناو هۆڵه‌كاندا ده‌كه‌نه‌وه و پۆله ناكۆتاكانیش به شێوه‌ی گروپ گروپ ده‌چنه قوتابخانه، دوا بڕیاریش بۆ راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: "خۆمان بۆ (2) سیناریۆ ئاماده كردووه، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر بڕاوت؛ ئه‌وا له (10)ی ئه‌م مانگه ده‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌كرێته‌وه، ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و پۆلی (12) له‌ناو هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ست پڕۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، پۆله ناكۆتاكانیش به گروپ گروپ ده‌وام ده‌كه‌ن، واتا هه‌فته‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌چنه قوتابخانه، رۆژه‌كان تا ئێستا دیاری نه‌كراوه، ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرته ته‌ندرووستییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له (7)ی ئه‌م مانگه بیخاته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان كردووه، پێشنیازی ئه‌وان وه‌رگیراون، هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین، (10ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2021) ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ته‌ندرووستی روو له باشبوون بێت".
د.ی