له سه‌ری ساڵ زۆربه‌ی له‌دایكبووان به نه‌شته‌رگه‌ری بوون

K24 - هه‌ولێر:
شەوی سەری ساڵی زایینی(1ی 1)، بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن، رێکەوتێکە تایبەتمەندی خۆی ھەیە، بەوەی جیا لە رۆژانی دیكه، حەزدەکەن لەدایکبوونی کۆرپەکەیان لەو رۆژەدا بێت، بە گوتەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی ھەولێر، لە شەوی سەری ساڵ، (47) ئافرەتی دووگیان سەردانی ئەم نەخۆشخانەیەکان کردووە و تیمەکانی پزیشکی لە چەند بەشی تایبەتی راوێژکاریش پێشوازییان لە خانمانی دووگیان کردووە.
شادان شێروان حه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناخۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوون گوتی: "(32) منداڵ له‌دایكبوون، (18) منداڵ به رێگه‌ی سرووشتی بووه، (12) منداڵیش به رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون، كه (18) كوڕ و (14) كچن، له به‌شی منداڵه ناكامه‌كان، (5) منداڵ بووه، پێشتر (2) پزیشكی راوێژكار هه‌بوو، ئێستا (3) پزیشكی راوێژكار له (24) كاتژمێردا ئاماده‌ی خزمه‌تكردنن".
لە دایکبوون لە رێکەوتە جوانەکان، بووه‌تە حەزی زۆربەی خێزانەکان، ھەر بۆیە ھەندیك لە خێزانەکان بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لەم رۆژە تایبەتەدا لەدایك ببن، پەنا بۆ نەشتەرگەری دەبەن، یاریدەدەری کارگێڕی یەکێك لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان رایگه‌یاند، ئەمساڵ (19) حاڵەت بە نەشتەرگەری لە دایکبوون، ئەم کارە بە ویستی خێزانەکانە، بە تایبەت دایکی منداڵەکە.
محه‌مه‌د ئازاد، یاریده‌ده‌ری كارگێڕی له نه‌خۆشخانه‌ی "دایك"، روونیكرده‌وه، "له سه‌ری ساڵدا زۆربه‌ی منداڵبوونه‌كان به نه‌شته‌رگه‌ری بوون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ویستی خێزانه‌كانه، به تایبه‌ت دایكان، "له‌به‌ر جوانی رێككه‌وته‌كه"، له (1ی 1)دا (21) منداڵ له‌دایكبووه، (19)یان به نه‌شته‌رگه‌ری بووه، (2) منداڵیش به سرووشتی له‌دایكبوون، كه (8) كوڕ و (13) كچن".
چەند رۆژێك لە ساڵی نوێ تێپەڕیوە، تا ئێستا لە لایەن نەخۆشخانە ئەھلی و حکومییەکان لە بەشی تۆماری لە دایکبووانی سەری ساڵ، ئامارێکی درووست بەردەست نییە، بەڵام وەك لە ئاماری چەند نەخۆشخانەیەکی ئەھلی دەرکەوتووە، رێژەی ئەو خێزانانەی حەز دەکەن لەدایکبوونی منداڵەکانیان لە (1ی 1) تۆمار بکرێت، بەھۆی قەیرانی ئابووری بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمترە.
د.ی