خۆتان بۆ "ئه‌نفلۆنزای باڵنده" ئاماده‌كه‌ن
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
ته‌واوی ویلایه‌كانی هیندستان باری له‌ناكاویان راگه‌یاند ئه‌ویش دوای ئاشكرابوونی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له وڵاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و حكومه‌تی هیندستان ته‌واوی وڵاتانی ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵی كۆچی باڵنده، نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ ده‌گوازرێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه پرێنت -ی هندستان، له 5 ویلایه‌تی نه‌خۆشییه‌كه به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه. ده‌شڵێت: "زیاتر له 2000 باڵنده‌ی كۆچه‌ری و كێوی به مردووی له ده‌ریای بونگ دام له ناوچه‌ی كانگرا له ویلایه‌تی هیماشاڵ برادیش، دۆزراوه‌ته‌وه".
به ویلایه‌تی هیماشاڵ برادیش -ه‌وه ئه‌بێته پێنجه‌م ویلایه‌ت كه حاڵه‌ته‌كه‌ی به توندی تێدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌ویش دوای ویلایه‌ته‌كانی هاریانا، راجستان، مادیا برادیش و كیرالا.
هندستان وڵاتێكی فیدرالییه له 28 ویلایه‌ت و 8 هه‌رێمی فیدرالی پێكهاتووه. ویلایه‌ته‌كانیش بریتین له: ئه‌ندرا برادیش، ئاروناجل برادیش، ئاسام، بیهار، تشاتیسگار، غوا، غوا جارات، هاریانا، هیماشاڵ برادیش، جامۆ و كشمیر، جهارخاند، كارناتاكا، كیرالا، مادیا برادیش، ماها راشترا، مانیبور، میگالایا، میزۆرام، ناجالاند، ئودیشا، بنجاب، راجستان، سكیم، تامل نادۆ، ترابیورا، ئاسر برادیش، ئوتارا خند، بنگال-ی رۆژئاوا.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رعی هه‌رێمه‌كان له فاتحپور و دیهرا و جوالی و ئیندورا هۆشداریاندا له "فرۆشتن و سه‌ربڕین و هاورده‌كردنی باڵنده و مریشك و ماسی و جۆره‌كانی تر له‌نێو ئه‌وانه‌شدا ته‌نانه‌ت هێلكه و گۆشتی مریشك".
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی تایم ناو-ی ئینگلیزی هندستان به ده‌یان سمپلی باڵنده‌ی (Crow) به مردوویی له ویلایه‌تی مادیا برادیش نێردراوه بۆ تاقیگه‌كان و ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی كۆچی باڵنده له ویلایه‌تی هیماشاڵ برادیش-ه‌وه نه‌خۆشییه‌كه گواستراوه‌ته‌وه.
باڵنده‌ی (Crow) باڵنده‌یه‌كی له ریشۆڵه گه‌وره‌تره و له كورده‌واری پێیده‌ڵێن قه‌له ره‌ش. په‌ڕێكی ره‌ش و ده‌نوكێكی تیژی و ده‌نگێكی ره‌قی ناسازی هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی ئیندیا ئێكسپرێس له‌ژماره‌ی دوێنێ 5ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری)، له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا نوسیویه‌تی:"زیاتر له 100 باڵنده‌ی (Crow) له مندسور -ی ویلایه‌تی هیماشاڵ برادیش له‌نێوان 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 و 3ی كانوونی دوومی 2021 به مردوویی بینراون. هه‌ربۆیه داوا له تیمی پزیشكی ناوخۆیی ناوچه‌كه كراوه له چوارده‌وری یه‌ك كیلۆمه‌تر له ناوچه تووشبووه‌كه پشكنین بكه‌ن و ده‌رمان بڕێژن".
له‌و باره‌یه‌وه بریم سینگ پاتیل، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ران به رۆژنامه‌ی ئیندیا ئێكسپرێس-ی راگه‌یاندووه: "زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ویلایه‌تی مادیا برادیش لێدرا كه توانراوه كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه له ویلایه‌ته‌كه بكرێت به خستنه‌ژێرگلی سه‌دان باڵنده". وتیشی: "له‌ماوه‌ی 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 و 3ی كانوونی دوومی 2021، زیاتر له 142 قه‌له‌ڕه‌ش له ئیندۆر و 100 له ماندسور و 112 له ئاگارمالوا و 13 له خارگۆن مردوون".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه دوێنێ 5ی كانوونی دووه‌م نه‌خۆشییه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، به‌ڵام له 3ی كانوونی دووه‌مه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان-یان له نه‌خۆشییه‌كه ئاگاداركردۆته‌وه و رایانگه‌یاندووه كه پێویسته وڵاتانی ئاسیا به‌تایبه‌تی (پاكسان و ئیران و چین و نیپاڵ وئه‌فگانستان).
ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی هندستانی تووشی شۆك كردووه هه‌ریه‌ك له‌و ویلایه‌تانه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كه‌وه‌و هیچیان سنووریان به‌یه‌كه‌وه نییه. بۆ نمونه ویلایه‌تی هیماشاڵ برادیش هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی چین، به‌ڵام مادیا برادیش له سه‌نته‌ری هندستاندایه. له‌كاتێدا ویلایه‌تی كیرالا له‌سه‌ر ده‌ریای عه‌ره‌ب-ه و ویلایه‌تی راجستان سنووری به پاكستانه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه پرێنت ئاشكرای كردووه كه له‌نێو زیاتر له 1700 قاز-ی كێوی مرداره‌وه‌بوودا نموونه‌ی 5 قاز-یان له ده‌ریاچه‌ی یونگ دام له ویلایه‌تی هیماشاڵ برادیش، وه‌رگرتووه و پشكنینی تاقیگه‌یی (RT-PCR) یان بۆ نموونه‌كان كردووه له په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشیی ئاستبه‌رزی سه‌لامه‌تی ئاژه‌ڵان (NIHSAD) له پۆباڵ كردووه، ده‌ركه‌وتووه هه‌موویان هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ن.
رۆژنامه‌ی ئیندیا ئێكسپرێس له سه‌ر زاری ئارشانا شارما - گه‌وره به‌رپرسی پاراستنی دارستانه‌كان، ده‌ڵێت: "تاقیگه‌ی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ڤێتێرنه‌ری هندی له باریلی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاشكراكردووه له نمونه‌ی باڵنده مردووه‌كاندا به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌وان گه‌یشتووه به‌ڵام چاوه‌ڕیی په‌یمانگای نیشتمانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تین.
هه‌روه‌ها خاتوو ئارشانا، ده‌شڵێت: "تاقیگه‌ی هه‌رێمی باكور ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌كی كردووه له جالاندهار كه هاوشێویه ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه".
ئه‌نفلۆنزای باڵنده (H5N1) نه‌خۆشییه‌كه له باڵنده‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ ئه‌ویش دوای مامه‌ڵه‌كردنی كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ باڵنده یان خواردنی گۆشتی باڵنده‌ی تووشبوو. له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ساڵی 2003ه‌وه نه‌خۆشییه‌كه بڵاوبۆته‌وه و له 17 وڵات خه‌ڵكی كوشتووه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه به ئازاری سنگ و سك ده‌ستپێده‌كات، دواتر سوتانه‌وه‌ی قورگ و تا و كۆكه و پژمه و ئازاری ماسولكه. چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته نه‌خۆشه‌كه به‌زوویی خۆی بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه تا ده‌رمانی ئۆسیلتامیفیر (oseltamivir) بدرێتێ و چاكبێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له خراپییه‌كانی ئه‌نفلۆنزاكه ئه‌وه‌یه روبكاته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك قڕ له په‌له‌وه‌ری كێوی ناوچه‌كه ده‌خات، وێرای ئه‌وه‌ی ڤاكسینی تایبه‌ت هه‌یه بۆ باڵنده‌ی كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.