لە ساڵێكدا 164 كارگە لە ھەرێمی كوردستان مۆڵەتیان پێدراوە

یەكێتی ھاوردەو ناردنكاران ئاماری ساڵێك ئاشكرا دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدارا یەكێتی ھاوردەو ناردنكارانی كوردستان قۆناخی دووەمی پلانی خۆی ئاشكرایكردو رایگەیاند، پلانی حكومەتی گرنگیدانە بە بەرزكردنەوەی بەرھەمی ناوخۆیی و دۆزینەوەی بازاڕە بۆ بەرھەمەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی دەستبەكاربوونیان مۆڵەتیان داوەتەوە سێ ھەزارو 851  كارگە و لەو ژمارەیەك ھەزار 461 كارگە كاردەكەن و 2390 كارگەش لەكاركەوتوون.

ئاشكرایشی كرد، لەماوەی ساڵی 2020، 164 كارگە مۆڵەتیان پێدراوەو 24 ھەزار و 114 ھەلی كاری رەخساندووە.

شێخ مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردەو ناردنکارانی ھەرێمی كوردستان روونیكردەوە: "لە سەرەتای دامەزراندنی یەكێتییەكەیان تائێستا مۆڵەتیان بە 3 ھەزار و 851 داوە، بۆ پڕكردنەوەی خواستی ناوخۆش بە بەرھەمی ناوخۆ پێویستمان بە ھاوكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ھەیە".