واده‌ی یارییه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له جامی شا دیاریی كرا
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا خشته‌ی یارییه‌كانی كۆپا دێل رێی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا و كۆرنیای ركابه‌ری له قۆناخی 32ـی جامی شا له رۆژی 21ـی ئه‌م مانگه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌كرێت و ته‌نیا یه‌ك یاریش ئه‌نجام ده‌درێت.
له لایه‌كی دیكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی 32ـی جامی شا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئالكۆیانۆ له 20ـی ئه‌م مانگه ده‌كرێت.
له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ره‌نگه له مانگی شووباتی 2021 یاری كلاسیكۆ له نێوان دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا رووبدات.