توركيا سزاى زيندانيكردنی بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌زار ساڵ به‌سه‌ر كه‌سێكی ناسراودا سه‌پاند
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێن تی ڤی"ـی توركی رایگه‌یاند، دادگای ئه‌ستانبوڵ سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی هه‌زار و 75 ساڵ به‌سه‌ر عه‌دنان ئۆكتار، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی بواری هونه‌ریدا سه‌پاند، كه به ژماره‌یه‌ك پرسی جیاواز تۆمه‌تباره.
ئۆكتار له ساڵی 2018 به تۆمه‌تی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تاوانكاری، ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان، كێچه‌ڵی سێكسی، كۆیلایه‌تی سێكسی، رفاندن، هه‌راسانكردن، بێبه‌شكردن چه‌ندین كه‌س له ئازادییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، سیخوڕی سه‌ربازی و سیاسی، فێڵبازی له‌ڕێگه‌ی ئایین و هه‌ستی خه‌ڵكه‌وه، پێشێلكردنی بنه‌ماكان، ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه و چه‌ندین تاوانی دیكه‌ی جیاواز ده‌ستگیركرا.
له‌و كه‌یسه‌ی ئۆكتاردا 236 كه‌سی دیكه‌ش تێوه‌گلاون و به ماوه‌ی جیاواز سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئۆكتار به ناوی "هارون یه‌حیا" ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌وه‌ی كه نووسه‌رێكی توركه به ئاراسته‌یه‌كی ساخته، زیاتر له 300 كتێبی له زانسته سیاسییه‌كان و پرسه ئایینی و گشتییه‌كاندا هه‌یه و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ سه‌ر 76 زمان وه‌رگێڕدراون.
له ساڵی 1986 به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی ئایین یان هه‌سته ئایینییه‌كان و مه‌زارگه ئایینییه‌كان به ئامانجی گۆڕینی به‌شێك له سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی له وڵاتێكی عه‌لمانی ده‌ستگیركرابوو.
ئه‌وكات دادگا به‌پاساوی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی درابوونه پاڵی، بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد.
هه‌روه‌ك میدیاكانی توركیا له مانشێته‌كانیان بڵاویانكرده‌وه، له‌كاتێكدا ئۆكتار سه‌ركرده‌ی ته‌ریقه‌تێكی ئیسلامی ساخته‌یه، ئه‌و موماره‌سه‌ی كۆیلایه‌تی سێكسی و سێكسی به‌كۆمه‌ڵی ده‌كرد.
H.B
سه‌رچاوه: نۆفوستی