هیۆمه‌ن رایتس وۆچ ره‌خنه له سیاسه‌تی تره‌مپیانه ده‌گرێت و ئامۆژگاری بایدنیش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كینیت رۆت، سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "هیۆمه‌ن رایتس وۆچ" دووپاتیكرده‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاره‌ساتێكی ته‌واو گه‌وره بوو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا سووكایه‌تی زۆری به مافه‌كانی مرۆڤ كردووه".
كینیت گوتی: "هاندان بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ته‌لاری كاپیتۆڵ له رۆژی 6ی ئه‌م مانگه (چوارشه‌ممه‌ی رابردوو)، جگه له نوێترین نموونه‌ی سووكایه‌تییه‌كانی چوار ساڵی رابردوو به بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت، هیچی تر نه‌بوو".
سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه تره‌مپی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له‌و ماوه‌یه‌دا "خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێكی سه‌ركوتكار هه‌یه، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر پرسه‌كانی مافی مرۆڤ ره‌خنه‌ی له نه‌یاره ناسراوه‌كانی له ڤه‌نزێللا، كۆبا، ئێران و هه‌ندێ جاریش له چین نه‌ده‌گرت".
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكاش به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، كینیت رۆت دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی راستگۆیی بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پرسی مافه‌كانی مرۆڤ بكات".
هه‌روه‌ك رۆت داواشی له سه‌رۆكی هه‌ڵبژیردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد، "پرسی مافه‌كانی مرۆڤ بكاته به‌ردی بناغه‌ی گۆشه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا".
سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواشی له بایدن كرد، "گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی چه‌ك به وڵاتانی وه‌ك میسر، سعوودیه، ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ره‌خنه‌ش له سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان بگرێت، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان".
كینیت گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام بێت، كه تره‌مپ له یۆنیۆی ساڵی 2018 كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و ئه‌نجومه‌نه راگه‌یاند، پێویسته بایدن مافی مرۆڤ بكاته بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و پێیه‌وه پابه‌ند بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه كارێكی سه‌ختیش بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 6ی ئه‌م مانگه لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی كاپیتۆڵ و چوونه ناو كۆنگرێس.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B