فه‌یله‌قی قودس: بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سیاسی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌حمه‌د كه‌ریم خانی، رایگه‌یاند، په‌لاماردانی هێزی به‌ره‌نگاری له سووریا بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه.
گوتیشی: بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی سنووری پارێزگای دێرزوور هیچ زیانێكی گیانی له گرووپ و هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری سووریا نه‌داوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی روانگه‌ی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوایه، (57) سه‌رباز و چه‌كداری به‌ره‌نگاری له ئاكامی ئه‌و هێرشانه كوژراوون راست نییه و ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسییه.
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای دێرزوور بۆردومانی یه‌كه‌كانی سوپا و میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێرانی كرد.