توركیا له‌سه‌ر سنوور چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، "تیرۆریستێكی بیانی سه‌ر به داعش"، كه له لیستی سووری داواكراوانه، له‌سه‌ر سنووری سووریا ده‌ستگیركرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "كه‌سێك كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی سنوور له ناوچه‌ی "كیلیس"ی باشووری وڵات، كه له سووریاوه هه‌وڵی هاتنه ناو خاكی توركیای داوه".
روونكراوه‌ته‌وه، "هێزه‌كانی سنوور، توانیویانه كه‌سه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئۆزباكستانی هه‌یه، سه‌ر به رێكخراوی "داعش"ه و له لیستی سووری داواكراوانه، له دادگای گشتی ناوچه‌ی "كیلیس" لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
پارێزگای كیلیس، ناوچه‌یه‌كی كوردییه له توركیا، ده‌كه‌وێته باشووری غازی عه‌نتاب و ناچه‌یه‌كی سنوورییه له‌گه‌ڵ سووریا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
د.ی