پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی كه‌رتی نه‌وت ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ده‌قی راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیتی بڵاوكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم بەرامبەر هاووڵاتییان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە، كە لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ كه‌رتی نەوت و گاز بە هەموو پڕۆسە و بەشەكانییەوە بەردەوام دەبێت، ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانيش له‌و بڕوايه‌دايه، راپۆرتەکە ئەو راستییانەی ئاشکرا کرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوتدا شەفافە و بڕیاریشە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانى کەرتی نەوتدا بکات، پسپۆڕێکی بواری وزە رایگه‌یاند، یەکەم جارە لە عێراق بەم شێوەیە مامەڵە لەگه‌ڵ کەرتی نەوتدا بکرێت.
راپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاری نوێ، لەبارەی ھەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داھاتەکانی نەوت لە (1ی کانوونی دووەم تا 30ی ئەیلولی 2020)، لەلایەن ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان، لە پێگەی فه‌رمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.
راپۆرتەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە، له‌بارەی زانیارییەکانی ھەناردەکردنی نەوت و رێژەی نرخەکان، شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات.
ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی کەرتی نەوت و گازە لە ھەرێمی کوردستان، وەك بەشێك لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، کە بەردەوام ھەڵسەنگاندن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری کەرتی نەوت و گازدا دەکات، بڕیاریشە پێداچوونەوە بە تەواوی گرێبەستەکانی نەوتدا بکرێت، وەك چۆن ئەم راپۆرتە لەبەردەم رای گشتی ھەرێمی کوردستانە، وردەکاری فرۆشتنی نەوت، داھات و خەرجییەکانیشی دراوەتە حکومەتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ، ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان ئاماژه‌ی كرد، چاکسازی لەو کەرتەدا دەکرێت، ئەم راپۆرتەش ھیچی بۆ ئەو لایەنانە نەھێشتەوە، کە رەخنە لە شەفافیەتی کەرتی نەوتدا دەگرن.
رێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "له راپۆرته‌كه‌ته‌دا، هه‌موو ورده‌كاری به‌بازاڕكردن، به‌هه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن و نرخی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندی ده‌چێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و چه‌ندی بۆ كۆمپانیاكان ده‌ڕوات، هه‌موو ئه‌وانه به داتا، زۆر روون و ئاشكرا له راپۆرته‌كه‌ی دیلۆیتدا بڵاوكراوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "وێڕای ئه‌وه‌ی دانه‌یه‌كی ئه‌م راپۆرته له كۆمپانیای سۆمۆ هه‌یه، له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش هه‌یه، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری شه‌فافیه‌ت كاری كردووه، هه‌نگاوی زۆریشی ناوه".
ئەم راپۆرتەی کۆمپانیای دیلۆیت، لە راپۆرتەکانی پێشووی جیاوازه، چونکە پێشتر تەنیا داھاتەکان دەخرانە روو، بەڵام لە کابینەی نۆییەم، جگە لە داھاتەکان، خەرجی و قەرزی کۆمپانیان و بڕی دەرھێنانیش خراونەتە روو، ئەمەش بۆ پێشخستنی ئەو کەرتە بە گرنگ دەزانرێت، بە بڕوای پسپۆڕێکی بواری وزه، ئەم ھەنگاوە پابەندبوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بەرامبەر ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، کە لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ كه‌رتی نەوت و گاز، بە ھەموو پڕۆسە و بەشەکانییەوە بەردەوام دەبێت.
گۆڤەند شێروانی، پسپۆڕی بواری نەوت گوتی: "له ئاستی حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌موو داهاته‌كانی نه‌وت له رێگه‌ی كۆمپانیاكان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێستا داهاتێكی زۆر عێراق، بۆ خه‌رجی ده‌ستحه‌قی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌ڕوات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ته‌نیا رێژه‌یه‌ك بۆ كۆمپانیایه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت، ژماره‌كه به‌و شێوه‌یه كراوه نییه، كه باس ده‌كرێت".
گوتیشی: "پێشتر ره‌خنه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرت، له بواری شه‌فافیه‌ت، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی نه‌وت و گاز، گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه له‌وه‌دایه، هه‌موو داتاكان به شه‌فافی خراونه‌ته‌ڕوو".
ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، لەسەر کارکردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندکردنی راپۆرتەکانی وردبینی و پێداچوونەوە، بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبێت، لەناویشیاندا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەرەڕای کارکردن بە ھاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی چاودێری و وردبینی ھەرێمی کوردستان، بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییە ناوخۆییەکانی بواری وردبینیی کەرتی نەوت و گاز، بڕیاریشە کابینەی نۆییەم پێداچوونەوە بە تەواوی گرێبەستەکاندا بکات، بۆ ئەوەی خەرجییەکانی کەم بکاتەوە و داھاتەکانی زیاتر بکات.
د.ی