لە پرێمەرلیگ پێنج گۆڕانکاری دەکرێت

پرێمەرلیگ
پرێمەرلیگ

ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگلاند بە فەرمی بریاریداوە لەمەدوا پێنج گۆڕانکاری لە کاتی یارییەکان بکرێت، بە مەرجێک یاریزان لەسەری تووشی پێکان بێت.
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بڵاویکردووە، دوای راوێژ کردنی لەگەڵ یانەکان، بریاریانداوە گۆڕانکاری یاریزانان لە کاتی یارییەکان، لە سێ یاریزانەوە بۆ پێنج یاریزان زیاد بکەن، بەڵام بە مەرجێک یانەکان ئەو کاتەی سێ گۆرانکاریان کرد بێت و لە دوای گۆڕانکارییەکان یاریزانێک لە سەری تووشی پێکان بێت، دەتوانن دوو گۆڕانکاری دیکەش بکەن.
ئەم بریارەی ئەنجومەنی پرێمەرلیگ لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین راهێنەری خولەکە هەوڵیاندا هاوشێوەی خولەکانی دیکە ئەوانیش بتوانن پێنج گۆڕانکاری لە یارییەکان بکەن، بەڵام ئەو داوایە رەتکرایەوە و ئێستاش بە مەرج ئەم یاسایە جێبەجێ دەکرێت.