بایدن له یه‌كه‌م كاری‌دا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك بڕیاری واژۆ كرد
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن له یه‌كه‌م كاری‌دا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی واژۆ كرد، كه سێ مه‌رسوومی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت و تایبه‌تن به دامه‌زراندن.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا دوای سوێندخواردنی یاسایی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی سێ مه‌رسوومی واژۆ كرد، كه تایبه‌ت بوون به راگه‌یاندنی رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك، لیستی كاندیدان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا و لیستی كاندیدان بۆ پۆسته لاوه‌كییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان.
بڕیاریشه دوای رێوڕه‌سمی واژۆكردنی ئه‌و مه‌رسوومانه، بایدن سه‌ردانی ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه بكات، كه له دیوی ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی بینایه‌ی كاپیتاڵ به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له ئاسایشی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی جێگیركراون، دواتر سه‌ردانی گۆڕستانی ئه‌رلینگتۆنی نیشتمانی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی زیاره‌تكردنی "سه‌ربازی ون" به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له باراك ئۆباما، جۆرج بۆشی كوڕ و بێل كلینتۆن، سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ 20ی كانوونی دووه‌می 2021، جۆ بایدن، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له رێوڕه‌سمێكدا دوای گه‌یشتنی بۆ كۆشكی سپی له واشنتن، له‌گه‌ڵ كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆك سوێندی یاساییان خوارد.
له گوتارێكدا دوای سوێندخواردنه‌كه جۆ بایدن گوتی: "ئه‌مڕۆ رۆژی هیوا و مێژووه.. ئه‌مڕۆ رۆژی دیمكوراسییه" و چه‌ند به‌ڵێنێكیشی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دا، كه له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا هه‌موو تواناكانی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی بخاته گه‌ڕ.
بایدن دووپاتیكرده‌وه: ده‌بێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، پێویسته خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كبگرێته‌وه و گوێ بۆ یه‌كتر راگرین و ناكۆكییه‌كانمان به‌لاوه بنێین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ.
سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا گوتی: به یه‌كگرتوویی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ده‌بین.
به‌ڵێنی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌شیدا: "ده‌بم به سه‌رۆكێك بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌بێ جیاوازی و ئه‌وانه‌ی پشتگیری منیان كرد و ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی منیشیان ده‌كرد، به‌یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌م" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "رێگه به ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ناده‌ین و رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بینه‌وه".
بایدن گوتیشی: رێگه ناده‌ین جارێكی دیكه تاریكی باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بكێشێت و ده‌بینه‌وه به هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه بۆ ئاشتی و ئاسایش له سه‌رانسه‌ری جیهان و رێز له هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌گیرن.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكاش سوێندی یاسایی خوارد.
H.B