ئیسرائیل: عێراق و سێ وڵاتى عه‌ره‌بى بوونیان نه‌ماوه
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له عێراق، یه‌مه‌ن، سوریا و لیبیا چیدیكه بوونیان نه‌ماوه.

K24- هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له عێراق، یه‌مه‌ن، سوریا و لیبیا چیدیكه بوونیان نه‌ماوه.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك، باسى له ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و گوتى: "چیدیكه هه‌ریه‌ك له عێراق و سوریا، یه‌مه‌ن و لیبیا بوونیان نه‌ماوه".
ئه‌و گوتیشى: "ئامانجمان گه‌شه‌كردنى ناوچه‌كه و به‌دیهێنانى سه‌قامگیرییه، به‌ڵام به به‌رچاومانه‌وه وڵاتانێك ده‌كه‌ون و بوونیان وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
ناتانیاهۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ریه‌ك له شوێنانه‌ى به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ون، له جێگه‌یان ئیسلامى چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وانیش یان گرووپى شیعه‌ن و ئێران رێبه‌رایه‌تییان ده‌كات، یاخود، گرووپى سوننه‌ن و ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام (داعش) پشتیوانی‌یان ده‌كات.