سندووقێکی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی خانووبەرە لە عێراق دادەمەزرێنرێت

ھەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون دەدەن

بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی عێراق کاردەکان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی خانووبەرە، کە مەبەست لێی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوونە لە عێراق.

دەستەی وەبەرهێنان لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، کۆبوونەوەیەکیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە لیژنەیەکیشیان بۆ ئەو مەبەستە راسپاردووە.

سەرۆکی دەستەی وەبەر‌هێنان لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەی راسپاردووە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە تایبەت بۆ دامەزراندنی سندووقی پەرەپێدانی خانووبەرە بکەن و باس لە هەنگاوە یاسایی و داراییەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمپانیاکە تێکەڵ دەبێت، بە جۆرێک پشکی کەرتی گشتی تێیدا 50% و پشکی کەرتی تایبەتیش 25% ئەو بڕەی دیکەش کە دەمێنێتەوە، بە شێوەی پشک بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان روونیدەکاتەوە، کە ئامانج لە کۆمپانیایە پەرەپێدانی کەرتی خانووبەرەیە لە تەواوی عێراق، سەرەڕای ئەوەی کێشەی نیشتەجێبوونیش لە رێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەوە چارەسەر دەکات.

Fly Erbil Advertisment