توێژینەوەیەک هۆشداریی لەبارەی خواردنی رۆژانەی هێلکە دەدات
داوا دەکات هێلکە هەر نەخورێت

K24- هەولێر:
توێژینەوەیەک دەریدەخات، خواردنی هێلکە، بە سپێنە و زەردێنەوە، ئەگەری مردن زیاد دەکات.
چەند پسپۆڕێکی چینی ئەوەیان ئاشکرا کردووە، ئەگەر کەسێک رۆژانە یەک هێلکە بخوات، ئەگەری مردنی لەگەڵ کەسێک کە هێلکە ناخوات، 14% زیاترە.
یو ژانگ، بەرپرسی توێژینەوەکە لە زانکۆی ژێییانگ دەڵێت، چەوری و کۆلیسترۆڵی ناو هێلکە دەبنە هۆی نەخۆشی دڵ و تووشبوون بە شێرپەنجە.
دەشڵێت، چەند هێلکە زیاتر بخۆیت، واتە کۆلیسترۆلت زیاتر خواردوە ئەمەش دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی دەمارەکان. بۆیە داوا دەکەم سەرچاوەی دیکە بۆ خواردنی پرۆتین بەکار بهێنرێت.
زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە کۆلیسترۆل، ئەگەر کەسێکیش رۆژانە 300 میلیگرام کۆلیسترۆلی زیادە بخوات، ئەگەری مردنی بە رێژەی 19% زیاد دەبێت.
لەبارەی سوود و زیانی هێلکە، بیروڕای جیاواز هەیە، هەندێک پێیان وایە چەوری و کۆلیسترۆلی هێلکە زیان بەخشنییە، هەندێکی دیکە پێیان وایە، خواردنی رۆژانەی هێلکە زیانی گەورە لە دڵ و دەمارەکان دەدات.
The DailyMail