به‌رپرسێكی ته‌ندروستی عێراقی: ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیانی كۆرۆنا ده‌یان جار له ژماره‌ی راگه‌یه‌ندراو زیاتره
زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له منداڵانی عێراق ده‌كات و تا ئێستا ده‌یان منداڵ به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه

K24- هه‌ولێر:
هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق ده‌یان جار له‌و ئاماره زیاتره كه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن و ئاشكراشیكرد، ده‌یان منداڵ به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م گوتانه‌ی هه‌یسه‌م عوبه‌یدی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان هاتوون و گوتی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك جه‌نگێك وایه و راگه‌یاندن و ئاماره‌كانیش راستییه‌كان ده‌شێوێنن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و به‌رزی رێژه‌ی تووشبوون هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێستا و داهاتووش".
عوبه‌یدی گوتی: "ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی رۆژانه له ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئاماری راسته‌قینه نین و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ردانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن" و ئاشكرایكرد، "زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان منداڵ، كه پێشتر له كۆپییه كۆنه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا ئه‌و مه‌ترسییه بوونی نه‌بوو".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه یه‌حیا فالح، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دیوانییه به سایتی "بغداد الیوم"ی راگه‌یاند، "له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق ئامێری ده‌ستنیشانكردنی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بوونیان نییه و هه‌موویان سامپڵه‌كان بۆ پشكنین ده‌نێرنه‌وه به‌غدا".
H.B