كۆرۆنا له عێراق.. ئاماری رۆژانه 4 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
به‌هۆی په‌تاكه 16 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 43 هه‌زار376 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 181 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 16 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 592 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 675 هه‌زار و 982 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 311 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 623 هه‌زار و 337 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 39 هه‌زار و 334 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 370 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه‌یه، تادێت ئاماره‌كان روو له زیادبوونن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی جیاوازی عێراق راگه‌یه‌ندراوه.
دوێنێش هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق ده‌یان جار له‌و ئاماره زیاتره كه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن و ئاشكراشیكرد، ده‌یان منداڵ به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B