نرخی بەنزین دادەبەزێت
بڕێک بەنزین گەیشتە هەولێر

K24 – هەولێر
پاش هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و رێککەوتن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕێک بەنزین لە بەغداوە گەیشتە هەولێر، ئەمەش وادەکات بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان هەرزان بێت.
رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان لە هەولێر رایگەیاند: "بەپێی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق، لەمەودوا رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان".
گوتیشی: "لەو بڕە 360 هەزار لیتر بۆ هەولێر دیارکراوە و 28 بەنزینخانە بۆ دابەشکردنی ئەو بەنزینە دابینکراون".



