هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەخرێتەڕوو

پارێزگاری هەولێر: گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین چارەسەر دەکرێت

بەنزینخانەیەك لە شاری ھەولێر
بەنزینخانەیەك لە شاری ھەولێر

K24 – هەولێر

پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات، ناردنی بەنزین لە بەغداوە گرفتی تێکەوتووەو لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، لە ئایندەیەکی نزیکدا گرفتەکان چارەسەر دەکرێن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "گرانبوونی نرخی بەنزین لە تەواوی هەرێمی کوردستانە و تەنها هەولێر نییە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەردەوام لەسەر خەتین".

گوتیشی: "لەناوخۆ هەر کەسێک بیەوێت ئەو بابەتە بقۆزێتەوە و ئیسغلالی بکات، بە دڵنیاییەوە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخ لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە".

پارێزگاری هەولێر، لەبارەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ ناردنی بەنزین لە بەغداوە گوتی: "وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەغداوە کردووە و ئەو بڕیارە وەکخۆیەتی، هەندێک گرفت دروستبووە، دڵنیایی دەدەین ئەو گرفتانە لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق چارەسەر دەکرێن".

Fly Erbil Advertisment