حکومەت: لە پڕۆسەی چاکسازی 11 هەزار مووچەمان بە تەواوی بڕیووە

عەبدولحەکیم خەسرەو: کۆدی بێ هاوتا بۆ 460 هەزار فەرمانبەر دروستکراوە

مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی مووچەی 11 هەزار کەس بە تەواوی بڕدراوە.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون، بە کوردستان24ی راگەیاند "لە پڕۆسەی چاکسازی کۆمەڵێك هەنگاوی باشمان بڕیووە و  460 هەزار فەرمانبەر و پۆلیس کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە بۆ ئەوەی لە رێگای سیستمی بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن".

راشیگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی نزیکەی 21 هەزار مووچە راگیراوە کە 11 هەزاریان بە تەواوەتی بڕدراون.

Fly Erbil Advertisment