خۆپیشاندەران شاسوار عەبدولواحید دەردەکەن
خۆی خزاندوەتە ناو خۆپێشاندانی قوتابیان

K24 – سلێمانی
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەچێتە ناو خۆپێشاندانی قوتابیان لە سلێمانی، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە دەردەکرێت.
بەگوێرەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەی دەست کوردستان24 کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24/11/2021، شاسوار عەبدولواحید خۆی خزندوەتە ناو خۆپیشاندەران و دەیەوێت لەناو خۆپیشاندەران قسە بکات، بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەردەکرێت و پێی دەڵێن لێرە دوورکەوە.
خۆپێشاندەران بە شاسوار عەبدولواحید دەڵێن: "بڕۆ پاڵپشتی تۆمان ناوێ، خۆپشاندانمان خۆپیشاندانێکی خۆڕسکە و نێیتە ناو خۆێندکاران".
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو: " لەڕێی چەند کەس و لایەنەکەوە بۆ مەرامی سیاسی هەوڵدرا بەدروستكردنی گرژی و ئاژاوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بگۆردرێ بەرەو توندو تیژی".
چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی قوتابیان بۆ داواکردنی گێڕانەوەی دەرماڵە لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە دەستیپێکردووە، بەڵام لە سلێمانی گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.
خۆپیشاندانەکانی فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان، و دوا پێشهات و لێکەوتەکانی ئەو خۆپێشاندانانە و ئەرکی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.