به‌رپرسێكی ته‌ندرووستی ئێران: له 17 رۆژدا ئۆمیكرۆن ئێران ده‌ته‌نێت
پێویسته هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 ساڵه، خۆیان بكوتن

K24 – هه‌ولێر:
په‌یام ته‌به‌رسی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستیی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران، رایگه‌یاند، سات له دوای سات، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن زیاتر هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانی له زاری تهبهرسییهوه بڵاویكرده‌وه، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) له 17 رۆژدا ته‌واوی ئێران ده‌ته‌نێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه داوای له هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 ساڵه خۆیان بكوتن و پێكوته‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا وه‌ربگرن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له كۆتاییدا ئێران ناتوانێت رێگری له هاتنی ئۆمیكرۆن بكات و ده‌رگاكانی به رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا دابخات و ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رۆژانه روو له ئێران ده‌كه‌ن، یاخود ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران.