بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵی کادرێکی پارتی
بەسەر ماتۆڕ سکیلەوە نارنجۆکیان هەڵداوە

K24 - هەولێر:
شەوی رابردوو لە ناحیەی قەرەتەپەی سەربە قەزای کفری نارنجۆکێك خرایە ماڵی کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
کەمال ئیبراھیم بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو دوو کەس بەسەر ماتۆڕ سکیلەوە نارنجۆکێکیان هەڵداوەتە ماڵی کادرێکیان.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کادرەکەی پارتی ناوی "حەسەن محەمەد"ـە و نارنجۆکەکە ھیچ زیانیەکی گیانی نەبووە.
کەمال ئیبراھیم گوتیشی: "ھێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".


