وه‌زیری گواستنه‌وه بڕیارێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تووشبووانی ئۆتیزم ده‌رده‌كات
"داوا ده‌كات كاره‌كانیان له فڕۆكه‌خانه رایی بكرێن"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن داوا له فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كات به زووترین كات كاروباری حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم رایی بكه‌ن و گوتیشی: له داهاتووشدا هێڵێكی تایبه‌تی ئینته‌رنێت بۆ ئه‌و تووشبووانه دابین ده‌كه‌ین.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كردووه، تێیدا داوا ده‌كات، هه‌ر كاتێك تووشبووانی ئۆتیزم له فڕۆكه‌خانه ئاماده‌بن، كاره‌كانیان به زوویی رایی بكه‌ن.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی، كه واژووی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی له‌سه‌ره، داوا له فڕۆكه‌خانه‌كان كراوه له‌كاتی ئاماده‌بوونی حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم، به زووترین كات كاره‌كانیان رایی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان له شوێنی قه‌ره‌باڵغ تووشی دڵه‌راوكێ ده‌بن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاند، تا هێڵێكی تایبه‌تی ئینته‌رنێت بۆ حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم دروست ده‌كه‌ین، له ئێستادا سوود له هێڵی بزنس وه‌ربگرن.
