عه‌لی ته‌ته‌ر: واشنتن داوا ده‌كات رێكه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت
"به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا راسپارده‌ی باشیان بۆ خه‌ڵك و حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌بوو"

K24 - هەولێر:
له‌میانی سه‌ردانێكی شاندی پارێزگاری دهۆك بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی ئه‌و وڵاته، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، بەرپرسانی ئەمەریکا پشتیوانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له واشنتنه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا راسپارده‌ی باشیان بۆ خه‌ڵك و حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌بوو، داوایان كرد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن، له به‌غدا به‌شداری پڕۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن.
پارێزگاری دهۆك راشیگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا داوا له كورد ده‌كات یه‌ك ده‌نگ بن و نه‌هێڵن په‌رته‌وازه‌یی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بێت، نوێنه‌ری كۆشكی سپی به شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، سڵاوی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بگه‌یه‌نن".
عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال و خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، واشنتن جه‌خت له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی شنگال ده‌كاته‌وه، ، ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسی و چه‌كدارییه نایاساییانه‌ی كه له‌م قه‌زایه‌ن، بچنه ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆبینا عه‌زیز، نوێنه‌ری پێكهاته‌ی كلدان ئاشووری له پارێزگای دهۆك هاوسه‌فه‌ری ئه‌و شانده‌یه بۆ واشنتن، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لایه‌نه ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا (1ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ری 2022) ئه‌نجام بدرێت.
نوێنه‌ری پێكهاته‌ی كلدان ئاشووری له پارێزگای دهۆك گوتی: "هه‌ندێ لایه‌ن حه‌ز ده‌كه‌ن كورسی پێكهاته‌كانی كلدانی ئاشووری كه‌م بكه‌ن، ئێمه به‌مه رازی نابین".
له به‌رواری 1 - 10 - 2020، رێكه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدڕاڵ ئیمزا كرا، تا ئێستاش ئه‌و لایه‌ن و حزبه نایاساییانه‌ی كه له شنگالن رێگه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ناده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.