پێشمەرگە رێگری لەپێشڕەوی سوپای عێراق لە قادر کەرەم دەکات
"هێزەکەیان ناچار بەکشانەوە کردووە"

K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، هێزەکانی سوپای عێراق ویستویانە له سەر رێگای سەرەکی قادر کەرەم - دوزخورماتوو بازگە دابنێن و پێشمەرگەش رێگەی نەداوه.
محه‌مه‌د چەوری، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شارەدێی قادر کەرەم تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێزێکی سوپای عێراقی هاتوونەتە سەر رێگای سەرەکی (قادر کەرەم - دوزخورماتوو) لەنزیک نەوجووڵ ویستویانە له نزیك هێزه‌كانمان بازگە دابنێن بەڵام پێشمەرگە رێگه‌یان پێ نه‌داوه و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووه کە بۆچی هاتونەتە ئه‌و شوێنه!
چه‌وری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێزەکەی سوپای عێراق لەوەڵامدا گوتوویانە: دەیانەوێ بازگەیەک دابنێن، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە رەتیان کردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون نابێت بازگە لە نزیک هێزەکانی پێشمەرگە دابنێن و رێگەپێدراو نییە. گوتیشی: "هێزەکەیان ناچار بەکشانەوە کردووە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوودا دوو جار كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنووری ناحییه‌ی قادر كه‌ره‌م كراوه‌ته ئامانجی هێرشه مووشه‌كییه‌كان، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و په‌لامارانه‌ش بۆ گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن، درێژ ده‌كرێت.