واشنتن: بایدن سه‌لامه‌ته

K24 – هه‌ولێر:
"كۆشكی سپی"، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای پێنج رۆژ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامی پشكینینهكانی جۆ بایدن نه‌رێنییه.
پێنج رۆژه جۆ بایدن، كه‌ره‌نتین كراوه و به هۆی ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینهكانییهوه، كه نه‌رێنی بوون، ئیدی بایدن ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانی.
پزیشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دكتۆر كیڤین ئوكونور، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو و ئه‌م به‌یانییه دوو جار پشكینین بۆ بایدن كراوه و هه‌ردوو جاره‌كه ئه‌نجامه‌كان نه‌رێنی بوون.
وتیشی: بایدن ده‌توانێت بێته ده‌ره‌وه و چیدیكه له كه‌ره‌نتیندا نه‌مێنێته‌وه.
پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، بایدن له 21ی ئه‌م مانگه‌وه تووشی كۆرۆنا بووه.
سه‌رچاوه: AFP