زیاتر له‌ 94 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خه‌رجده‌كرێت

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ كڕینی سووته‌مه‌نی بۆ مۆلیده‌ و ئامێره‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خه‌رجده‌كرێت

ئاوی پاك
ئاوی پاك

K24 – هه‌ولێر

بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە و كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 94 ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بڕی 94 ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ كڕینی سووته‌مه‌نی بۆ مۆلیده‌ و ئامێره‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خه‌رجده‌كرێت.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ لەسەر رێژەی 17٪ی داهاتی ئاو بە مەبەستی كڕینی گازوایل بۆ ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەپێی یاسا و رێنماییەكانی تایبەت بە داهات رەزامەندی خەرجكردنی دراوە.

Fly Erbil Advertisment