یانه‌كان به‌هۆی مۆندیال ملیۆنان دۆلار له فیفا وه‌رده‌گرن

به‌هۆی به‌شداریكردنی یاریزانان له مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، فیفا ملیۆنان دۆلار به‌سه‌ر یانه‌كان دابه‌ش ده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا كه ناسراوه به فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه بڕی 209 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شی ئه‌و یانانه ده‌كات كه یاریزانه‌كانیان له مۆندیالی قه‌ته‌ر یاری ده‌كه‌ن.
فیفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌و پاڵپشتییه له دوو ساڵ پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2022 ده‌ستی پێكردووه.
فیفا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه هه‌ر یاریزانێك هه‌ر رۆژێك له مۆندیال تێپه‌ڕ بكات نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌هۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی فیفا تا ئێستا 416 یانه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی فیفا سوودمه‌ندبوونه كه له دوای مۆندیالی 2018ـه‌وه فیفا ده‌ستی به‌م پلانه كردووه و پاره‌ی به‌سه‌ر یانه‌كان دا دابه‌ش كردووه.
فیفا ئه‌م سیسته‌می دابه‌شكردنی پاره‌ی به‌سه‌ر یانه‌كان له پێش مۆندیالی 2010ـی پاشووری ئه‌فریقیا جێبه‌جێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا واژۆ كرد، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی یاریزانه به‌شداربووه‌كانی مۆندیال هی یانه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپان.