هه‌رێمی كوردستان.. به‌ بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چارەسەردەکرێن

  تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چارەسەردەکرێن
  تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چارەسەردەکرێن

K24 – هەولێر:

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیای کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆلەمەودوا توشبووانی تالاسیمیا  دەتوانن بێ بەرامبەر چارەسەر وەربگرن.

ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیای کوردستان، لەمیانه‌ی بەشداریان لە ژووری هەواڵى كوردستان24 رایگەیاند، سەرۆکوەزیران بەردەوام لە خەمی تووشبوانی تالاسیمیایە، بۆ ئەم مەبەستە ساڵی پار بڕیارێکی دەکرد کە 100 تووشبووی  تالاسيميا بنێردرێتە دەروەی وڵات بۆ مەبەستی چارەسەرکردنیان و مۆخیان بۆ بچیندرێت.

هەروەها راشیگەیاند، ئەمساڵیش سەرۆکوەزیران بەهەمان شێوە بڕیارێکی دەکردووه‌ کە تووشبووانی تالاسيمیا بێبەرامبەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەر وەرگرن، ئەمەش کارێکی زۆر گرنگە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیای کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی تووشبوانی نەخۆشی تالاسیمیا لە خێزانانی کەم دەرامەتن، بۆیە ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیران کارێکی گرنگ بوو لەو کاتەدا و باری ئەو خێزانانە سوکتر دەکات.

ئیبراهیم ئەحمەد، روونیکردەوە، 300 توشبووی تالاسیمیا لە هەولێر پەنابەرانی سووری و خواروی عێراقن، ئەوانەی کە تا ئێستا لە سەنتەری چارەسەرکردنی تالاسیمیا تۆمارکرابن، 854 توشبوون.

ئیبراهیم ئەحمەد، سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی توشبوون بە تالاسیمیا گوتی: "ئەو کەسانەی کە هاوسه‌رگیری دەکەن هەڵگری توخمی ئەو نەخۆشیەن، بۆ داهاتوو منداڵەکانیان تووشدەبن، بۆیە لە ساڵی 2007 ئەو بڕیارە لە پەرلەمان دەرچووە، هیچ هاوسەرگیرییەک بێ پشکنین و دادگا ناکرێت بۆ ئەوەی دووربن لەو نەخۆشییە".

تووشبووانی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان

ژمارە

3000

هەولێر

1200

پێویستی خوێن

رۆژانە 50 بۆ 60 بوتڵ

چارەسەری پزیشکی

رۆژانە دوو حەب

پاکەتی 40 هەزار دینار

رۆژانە 4 دەرزی

50 - 60 هەزار دینار

زیادبوونی تووشبووان

ساڵانە 40 تاوەکو 50 کەس

 

Fly Erbil Advertisment