ته‌ندروستی جیهانی: له‌كۆی چوار عێراقی، یه‌كێكیان كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه

K24 - هەولێر:
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، چه‌ندین حاڵه‌تی خۆ كووشتن له عێراق تۆماركراوه، دوایینجار كچێكی هه‌رزه‌كانی ته‌مه‌ن 17 ساڵان بووه. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ده‌ڵێت: له‌كۆی چوار عێراقی، یه‌كێكیان كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژنێكی له دایكبووی 2006 له نه‌جه‌ف به‌هۆی ناكۆكی خێزانی خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌زگا ئه‌منییه عێراقییه‌كان، رایانگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا، حه‌وت حاڵه‌تی خۆ كوشتن تۆماركراوه، كه پێنج حاڵه‌تی له 48 كاتژمێری رابردوو بووه.
له راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی ئهلحورهدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، قوتابییه‌كی كۆلێژی ده‌رمانسازی له بارودۆخێكی ناڕووندا، له‌رێگه‌ی ده‌مانچه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه، جیا له‌وه‌ش گه‌نجێك و هاوژینه‌كه‌ی له گوندی (ئه‌لزه‌هه‌ب ئه‌لئه‌بیه‌ز) له قه‌زای ئه‌بوغرێب هه‌وڵی خۆكووشتنیاندابوو، به‌ڵام رزگاركران.
باس له‌وه‌ش كراوه، تێبینی كراوه، كه حاڵه‌تی خۆكووشتن له عێراق بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو، كه چاره‌سه‌رییه ده‌روونییه‌كان له‌و وڵاته‌دا له ئاستی پێویستدا نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له كۆی چوار عێراقی، یه‌كیان كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه.
ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بۆ هه‌ر ملیۆن عێراقییه‌ك سێ پزیشكی ده‌روونی هه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا 209 پزیشكی ده‌روونی له‌فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌دا هه‌ن.
ئه‌و رێكخراوه جیهانییه روونیشیكرده‌وه، دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی له عێراق له‌سه‌دا دووی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌یه.