ته‌ندروستی عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك تۆمار نه‌كراوه

K24 - هەولێر:
ھەوکردنی پەردەی مێشک كه شلەی مێشکیشی پێ ده‌گوترێ، مرۆڤ لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە لێگیراوەکان و ھەندێک جاریش به‌هۆی بەکتریاوه تووش دەبێت و نیشانه‌كانی بریتین لە ژانەسەر، تا و ڕەقبوونی مل. ئه‌م نه‌خۆشییه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ناو منداڵان بڵاوبووه‌ته‌وه، هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دڵنایی ده‌دات كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه تۆمارنه‌كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی مێشک تۆمارنەکراوە و تووشبووانیش نیشانەی توندیان نییە و وەڵامی چارەسەرەی و دەرمانەکان دەدەنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 روونیكرده‌وه، هەوکردنی مێشک نەخۆشییەکی ناوچەییە و ساڵانە بەشێوەیەکی سرووشتی لە هەموو ناوچەکانی عێراق بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەی حاڵەتەکان بەبەراورد لەگەڵ رابردوو زیاتر بووه.
سەیف بەدر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م نه‌خۆشییه بەشێوەیەکی سرووشتی لە هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق ساڵانە تۆمار دەکرێت و رێژەکەی دیارە. هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمساڵ لە سلێمانی و دەورووبەری ژمارەکان بەرزبوونەتەوە، راستەوخۆ تیمێکی پسپۆرمان رەوانەی ناوچەکە کرد بۆ دیراسەکردنی زیادبوونی رێژەکە و نموونەیان لە حاڵەتەکان وەرگرت و ئێستا نموونەکان لە تاقیگەی گشتی بەغدایە."
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه خاڵێکی ئەرێنی هەیە و سەرەڕای تۆمارکردنی دەیان حاڵەتی نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێكی گیان له ده‌ستدان تۆمارنه‌كراوه، ته‌نانه‌ت تووشبووان نیشانەی مەترسیداریشیان پێوە دیار نییە و چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه.