دەستەی حەج و عومرەی عێراقی وادەی یەکەم گەشتی حاجییان بۆ سعوودیە رادەگەیەنێت

K24 – هەولێر:
دەستەی حەج و عومرەی عێراقی وادەی یەکەم گەشتی کاروانی حاجییان لەرێگەی ئاسمانی و وشکانیەوە بۆ شاری مەککەی سعودیە راگەیاند، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
ئەمڕۆ یەکشەممە (28ــی ئایاری 2023)، دەستەی حەج و عومرەی عێراقی لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەدا، رۆژی سێشەممەی داهاتوو (30ـی ئایاری 2023)، یەکەم گەشتی کاروانی حاجیانی عێراقی بۆ سعودیە ئەنجامدەدرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، هەروەها دەستەکە پاڵپشتی خۆی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەربڕی.
دەستەی حەج و عومرەی عێراقی، ئەوەشی راگەیاند، گەشتی حاجیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا ،نەجەف، بەسرە، کەرکووک، هەولێر و سلێمانی ئەنجامدەدرێن، هەروەها لە رۆژێکدا پێنج گەشت ئەنجامدەدرێن.
دەستەکە باسی لەوەشکرد، رۆژی هەینی داهاتوودا (2ـی حوزەیران) وادەی دەستپێکردنی گەشتی وشکانی بۆ سعوودیە لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە ئەجامدەدرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیدراوەکەی دەستەی دەستەی حەج و عومرەی عێراقیدا، هاتووە "671 پاسی مۆدێرنی گەشتییاری بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ شاری مەککەی سعوودیە ئامادەکراوە".
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی هەینی (19ــی ئایاری 2023)، شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بە کوردستان24ــی راگەیاند، "له‌پاڵ 33 هه‌زار و 690 حاجی عێراقی، 4685 كه‌س له پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2023 به‌شداری ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئه‌و ژماره‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری حه‌ج ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو جیاوازه، پار ساڵ سعوودیه مه‌رجی ته‌مه‌نی د‌یاریكردبوو، ئێستا مه‌رجی ته‌مه‌ن نه‌ماوه، بۆیه ژماره‌ی به‌شداریكردن زیاتر بووه".