شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بودجە دەچێتە بەغدا

K24 – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی سەرانی بەغدا بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ 16/7/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی جێبەجێکردنی بودجە دەچێتە بەغدا.
پێشتر ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، بەمنزیکانە شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا دەکات، بۆ ئەوەی ده‌ست به هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه بكرێت.
گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌كانی له‌باره‌ی یاسای بوودجه، به‌ڵام رێككاری یاساییش له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
ئومێد سەباح راشیگەیاند، تیمێكی باڵا بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێكهێنراوه، به‌هه‌مان شێوه‌یه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تیمێكی باڵای له حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێناوه.
لە 12/7/2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق داوە، کە پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.