پێشه‌وا هه‌ورامانی: له‌م هه‌فته‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "لەم هەفتەیەدا بەڕێز وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
پێشتریش ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، رۆژی چوارشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەکات.
ئەحمەد سەحاف گوتیشی، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەکەن، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پرسی ئەمنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەکەن و پێداچوونەوەش بە گرنگترین دەرفەتە هاوبەشەکاندا دەکرێت.