کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

K24 - هەولێر
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا له‌نێویاندا پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆببێته‌وه، به‌ڵام دانیشتنه‌كه بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه بۆ 6 پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجام بدرێت و له‌نێویاندا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو، به‌ڵام دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێككه‌وتی 13ی 3ی 2014 بڕیاری به پارێزگاكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی واژۆكرد و بووبه چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان.